ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لە ئەنجامی بەردەوامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەراست سبەی دووشەمە 20-3-2023 ئاسمانی ھەرێم لەكاتەكانی بەیانی تا نیوەرۆ بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت .
هەروەها گوتی: لەنێوان كاتەكانی نیوەرۆ تا ئێوارە لە ناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەولێر و دھۆك و كەركوك و ئیدارەی راپەرین ھەورە بروسكە و تاوە باران چالاك ئەبێتەوە رێژەی بارانی پێشبینی كراو بەجیاوازی ناوچەكان لەنێوان 2 تا 10 ملیممەتر ئەبێت .
گوتیشی:پلەكانی گەرما 1 تا 3 پلەی سەدی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبنەوە ، خێرایی با لە كاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند چالاك ئەبێت 15 – 30كم/س لەئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە،بۆ دوو سبەی سێشەمە 21-3-2023 پلەكانی گەرما زیاتر نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و بارانبارینی پچڕ پچڕ بەرێژەیەكی مامناوەند لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ بۆ شەو دەستپێدەكاتەوە ، لەئەنجامی نزمبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما-ش لەناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا بەفر بارین ئەبێت .