پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سێ ماددەی دیکە بۆ بەشەخۆراکی مانگانەزیادکرا

لە ڕاگەیەنراوێکدا، وەزارەتى بازرگانیى عێراق، ڕایگەیاند، لەمڕۆوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنى سێیەم بەشەخۆراکى مانگانەى هاووڵاتیان بۆ ساڵى 2023 لەگەڵ سەبەتەى خۆراکى تایبەت بە مانگى رەمەزان کە چوار بەشە خۆراکە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، خۆراکە زیادکراوەکان بریتین لە، تەبەقێک هێلکە بۆ هەر خێزانێک، هەروەها کیلۆیەک ئاردى گەنمەشامى، 500 گرام شەعرییە، یەک کیلۆ ئاردى سفر بۆ هەر ئەندامى خێزانەکە.
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى بازرگانیى عێراق، 41 ملیۆن و 300 هەزار هاونیشتمانی و هاووڵاتى لە سەبەتەى خۆراک سوودمەندن.