دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیرکردنی شەش تۆمەتباری به رەگەز سووریی راگهیاند، کە هەوڵیانداوە بچنه ناو سنووری عێراق و نزیکه ی 12 هه زار پارچەی پێکهاتەی نارنجۆک و تفەنگی کڵاشینکۆفیان پێبووە.
ئەمرۆ شەممە 18ـی ئاداری 2023، دەزگای هەواڵگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، مەفرەزەکانیان بە هاوکاری فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، توانیویانە شەش تۆمەتباری بە رەگەز سووری دەستگیربکەن لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا لە قەزای شنگال، بچنە ناو خاکی عێراقەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر ئەو پارچانه دا گرتووە کە بۆ دروستكردنی نارنجۆک بەکاردەهێنرێن، كه ژمارەی پارچهكان، 11 هەزار و 900 پارچەیە و تفەنگێکی کڵاشینکۆفیشیان پێبووە.