سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد و رایگەیاند، “کەشێکی ئەرێنی” لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دروستبووە و دەشڵێت، “هه‌نگاوه‌كانى تائێستاى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق مايه‌ى ئومێد و خۆشحاڵين.”
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 18-03-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ماوريتزيۆ گرێگانتى، باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، باسیان لە په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی نێوانیان کردووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ پشتگیریی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، “كه‌شێكى ئه‌رێنى” له‌نێوان بەغدا و هەولێر بۆ چارەسەری کێشەکان دروستبووە و دەشڵێت، “هه‌نگاوه‌كانى تائێستاى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق مايه‌ى ئومێد و خۆشحاڵين.”
نێچیرڤان بارزانی پێیوایە کە بەغدا “هاوبه‌شى سه‌ره‌كيى هه‌رێمى كوردستانه و جگه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هيچ رێگه‌يه‌كى ديكه له‌به‌رده‌م” حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا نییە.
باڵيۆزى ئيتاڵيا لە عێراق ديدارى نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له كۆنفرانسى مانگى شوباتى رابردوو له ميونشن به “ئه‌رێنى” له قه‌ڵه‌م دا و گوتی، “چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى زياتر رووى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بێت و بوارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بيانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان زياتر ده‌كات.”
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەی دا دەشڵێت، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیاندا، باسیان لە “كار و چالاكييه‌كانى ئيتاڵيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش” کردووە کە كۆنسوڵى ئەو وڵاتەش لە هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.