کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌ردوو رۆژه‌كه‌ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و بارانبارینیش له‌هه‌ندێ شوێن به‌رده‌وام ده‌بێت.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان بڵاوی كرده‌وه‌: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمەباران یان تاوەبارانی کورت خایەن هەیە، پله‌كانی گه‌رماش بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە نزیکەی ( 3 تــا 5 ) پلە .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت.

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ هه‌ینی بە نزیکەی ( 2 تــا 3 ) پلە .

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمی پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 20 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى

دهۆک: 18 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 20 پلەى سیلیزى

سۆران: 19 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 25 پلەى سیلیزى