دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ھە‌واڵێكی خۆش لە‌بارە‌ی دابە‌شكردنی بە‌شە‌ خۆراكی مانگانە‌

محەمەد عامری، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لەوەزارەتی بازرگانی عێراق، ڕاگەیاند: وەزارەت چەندین ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ كۆنترۆڵكردنی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و كاریگەرییان لەسەر هاوڵاتییان، لەوانەش سەبەتەی خۆراك و پشكی چاودێری كۆمەڵایەتی و هەروەها دەست پێكردنی بەشی تایبەت بۆ مانگی ڕەمەزان.
راشیگەیاند “جیاواز لە ساڵانی رابردوو لە ماوەی ئەمساڵدا 12 بەشە خۆراك بەسەر هاوڵاتییان دابەش دەكرێت”.