عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی رووداوی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە سنووری دهۆک رایگەیاند: “دوو هێلیکۆپتەر بوونە یەکێکیان کەوتووە و ئەوەی دیکەش رۆشتووە، دەزگاکانی ئەمنی لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە”.
گوتیشی: “هیچ هێزێکی کوردی لەو جۆرە هێلیکۆپتەرانەی نییە، بەڵام ئەو تەرمانەی لەناویدا بوونە هی چەکدارانەی پەکەکەن، تائێستا ئاشکرا نەکراوە، هێلیکۆپتەرەکە هی کام دەوڵەتە”.
پارێزگاری دهۆک، جەختیکردەوە: “چەکدارانی پەکەکە لەناو هێلیکۆپتەرەکەدا بوونە، بەڵام نازانرێت ئەو هێلیکۆپتەرە هی کام وڵات و ویستویانە بۆ کام دەوڵەت بیان بەن”.
شەوی رابردوو 15ی ئاداری 2023، کاتژمێر 08:40، هێلیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەستدا.