سبەی هەینی ئاسمان بەزۆری نیمچە ھەور دەبێت و لەكاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە بەدیاری نەكراوی ھەندێ ناوچە ئەگەری بارانی دەبێت .
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە سبەی هەینی 17-3-2023 كەشی ھەرێم سەقامگیر ئەبێت و ئاسمانی ناوچەكە بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت و لەكاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە بەدیاری نەكراوی ھەندێ ناوچە ئەگەری بارانی ئەبێت .
ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە،وەك پێشتریش باسمانكرد ھەفتەی ئایندە لەرۆژی یەكشەمەوە 19-3-2023 بارانبارین لەناوچەكانمان دەستپێدەكاتەوە و تا ماوەی ھەفتەیەك زیاتر بەردەوامی ئەبێت كە زیاتر تاوە باران ئەبێت و بەزۆری لەكاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە كەش دەرەخسێت بۆ چالاكبوونی ھەورە بروسكە و دابارینی باران لەناوچەی جیاجیادا .
هەروەها بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ پێنج شەممە 16– 03 – 2023
كەش/ شەپۆڵی باران بارین لەسەر تەواوی ناوچە جیاجیاكان بەردەوامی دەبێت ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەكان , زۆرترین ڕێژەی دابارین لەسەر بەشێك لە ئیدارەی ڕاپەڕین و سەنتەری پارێزگای سلێمانی و بەشێك لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر دەبێت هەندێك كات تەزرە و لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دا دەبێت , ناوچە سنووریەكان بەفر بارینێكی كەمی دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ بە نزیكەی ( 4 تــا 6 ) پلە
خێرای با / لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت ( 10 – 25) كم/ك
ئاراستەی با / باشووری خۆر هەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 17 – 03 – 2023
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور ۆ هەوری تەواو دەبێت لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان تاوە بارانی كورت خایەن دەبێت هەروەها هەندێك كات ئەگەری باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆك هەیە .
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ بە نزیكەی ( 2 تــا 3 ) پلە .
خێرای با / لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20) كم/ك
ئاراستەی با / خۆر ئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆك : 18 پلەی سیلیزی
كەركوك : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 16- 3 – 2023
next post