لە سلێمانی كەسێك بە ناوی كاری خێرخوازی ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌ سه‌ر ژنێك

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ‌مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ ده‌ستدرێژی‌ كردۆته‌ سه‌ر ژنێك ‌و دوای‌ وێنه‌گرتنی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كانی‌ لێ كردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: دوای‌ تۆماركردنی‌ چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ له‌ ڕێی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ و به‌ناوی‌ كاری‌ خێرخوازییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ژنان‌ و كچاندا دروستكردووه‌، دواتر یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی‌ بێ هۆش كردووه ‌و ده‌ستدرێژی‌ كردۆته‌ سه‌ری و وێنه‌ی‌ گرتووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كانی‌ لێ كردووه‌.

پۆلیسی سلێمانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەست پێ كرد، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه ‌و ده‌ستگیری بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمه‌تبار (د. ع. ح) له‌دایكبووی‌ 1985 كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه،‌ دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه ‌و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی‌ 393 و 430 ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە