نێچیرڤان بارزانی: هەموومان قەرزاری قوربانیدانی خەڵكی هەڵەبجەین

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئازاری 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە، هەموومان قەرزاری قوربانیدانی خەڵكی هەڵەبجەین، بەدرێژایی ساڵانیش هەوڵێكی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی هەڵەبجە بكرێتە پارێزگار.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە حەوتەمین كۆڕبەندی سلێمانی ڕایگەیاند، هەموومان قەرزاری قوربانیدانی خەڵكی هەڵەبجەین، بەدرێژایی ساڵانیش هەوڵێكی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی هەڵەبجە بكرێتە پارێزگار.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموومان هاوبەشی شكستەكانین، هاوكات هاوبەشی سەركەوتنەكانیشین، بەڵام سەرەڕای هەموو كەموكوڕییەكان، بیست ساڵی ڕابردوو جیاواز بوو لە ڕۆژانی دیكتاتۆرییەت.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: سەرۆك بارزانی و جەلال تاڵەبانی سەرۆكی كۆچكردوو، هەوڵێكی زۆریان دا بۆ ئەوەی دەستوور جێبەجێ بكرێت.
گوتیشی: ئەگەر فیدراڵی وەك لە دەستووردا هاتووە جێبەجێ بكرایە، ئێستا خەڵكی كوردستان و هەموو عێراق هەستیان بە یەكسانی و شەراكەتی ڕاستەقینە دەكرد”، ئاماژەی بەوەشكرد، خەڵكی كوردستان هەست دەكەن كە سیستەمی فیدراڵی جێبەجێ نەكراوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی، ئەو ڕێككەوتنەی لە چوارچێوەی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتیدا كرا كارێكی باشە بۆ هەموو عێراق، و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونی ئەم ڕەوتە و دەركردنی یاسای نەوت و گاز بەهەمان گیانی هاوكاری نێوان هەردوولا دەكەین.