وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، هەروەک دەبینرێت تێگەیشتنی باش لە نێوان بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی رایگەیاند، رێککەوتنی تەواو لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی فیدڕاڵی 2023دا کراوە.
دەشڵێت: 400 ملیارەکە بۆ مووچە هاتووە، بۆ هیچ شتێکی دیکە خەرجی ناکەین.
هەروەها گوتیشی: تاکو سەرژمێری گشتی لە عێراق دەکرێت، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق لە سەدا 12.67ە.
دووپاتیشیکردەوە، هیچ مووچەیەک دوانەکەوتووە، کەس خەمی مووچەی مانگەکانی داهاتووی نەبێت