شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینی كراو لەماوەی كاریگەری ئەم شەپۆلەدا لەسنوری پارێزگای دھۆك ، ھەولێر ، موسڵ دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا دەبارێت.
ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە سبەی چوارشەمە 15-3-2023 لە ئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور لەسەر ناوچەكانمان ئاسمانی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەكاتەكانی بەیانییەوە سەرەتا تاوە باران و ھەورە بروسكە لەناوچەكانی سنوری پارێزگای دھۆك و موسڵ دەستپێدەكات ،لەنێوان كاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە كاریگەری چالاكتر دەبێت بۆ لێزمە باران و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ئەبێت لەناوچە نزمەكانی سنوری پارێزگای دھۆك و بەتایبەت موسڵ .
هەروەها دەڵێت: لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا كاریگەری ئەم ناسەقامگیرییە درێژ ئەبێتەوە بۆ ناوچەكانی سنوری پارێزگای ھەولێر و كەركوك و سلێمانی و ھەڵەبجە و كەركوك و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین لە زۆربەی ناوچەكان ھەورە تریشقە چالاك ئەبێت لەگەڵ ناوبەناو لێزمە باران و تەرزە بەرێژەی جیاواز بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە نزماییەكاندا.   
دەشڵێت: زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینی كراو لەماوەی كاریگەری ئەم شەپۆلەدا لەسنوری پارێزگای دھۆك ، ھەولێر ، موسڵ دەبێت بەجیاوازی ناوچەكان لەنێوان 20 تا 70 ملیممەتر ئەگەری بارانبارین دەەبێت .
 ئاماژەی بەوەشداوە كە بۆ رۆژی پێنجشەمە 16-3-2023 كاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە بەشێوەی بارانی زستانەیی و پچڕ پچر ِبە رێژەی مامناوەند لەسەر ناوچەكانمان ئەمێنێتەوە لەگەڵ ھاتنی بارستە ھەوایەكی سارد و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بەرێژەی 6 تا 8 پلە و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا .