بڕیارێكی نوێ لەبارەی قەرزی كارەبا دەدرێ

بەشی فرۆشتنی وزە سه‌ر به‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا لە سنووری دەڤەری ڕاپەڕین دەكه‌ینه‌وه‌، هەرهاوبەشێکی کارەبا (ماڵ، بازرگانی، پیشەسازی و کشتوکاڵی) قەرزداری پارەی کارەبا بێت و قەرزەکەی لە سەرووی 500 هه‌زار دینارەوە بێت، پێویستە لە ماوەی (15) ڕۆژدا سەردانی فەرمانگەی کارەبا بەشی فرۆشتنی وزەی کارەبا بکات بەمەبەستی دانی قەرزی پارەی کارەبا.

ڕاشیگه‌یاند: ئەگەر هاووڵاتییان لەو ماوەیەی بۆیان دیاری کراوە، قەرزی کارەبا نەده‌نه‌وه‌ ئەوە کارەباکەی دەبردرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ تاکو پارەی کارەباكه‌ نەداته‌وه‌، کارەباکەی بۆ ناگەڕێنرێته‌وه‌