سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی ڕووداوه‌ هاتوچۆكه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

دەقی پرسەنامەکە:

به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز مام چه‌تۆ دێڵزه‌یی،

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێنج كه‌س له‌ خانه‌واده‌كه‌تانمان بیست كه‌ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیله‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزمانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبووان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینیان شاد بكات و شیفای خێر و سه‌لامه‌تی به‌ برینداره‌كان بگه‌یه‌نێت.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی

13ـی ئاداری 2023