حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتیی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکات و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاماژە بەوەدەكات، لەلایەن حكومەتەوە هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هەڵبژاردن كراوه، دوای ده‌ستنیشانكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنیش، ڕێوشوێنەکان دەگرینەبەر.
د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بابەتی ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ هەڵبژاردن بە پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێمی کوردستانی ڕایگەیاند: “هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هەڵبژاردن كراوه، وه‌كو پێداویستییه‌كانی بوودجه و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی ئه‌رێنی و ئه‌منیی پارێزراو”.
سەبارەت بە پشتگیریی دارایی حکومەت بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە، د. جوتیار عادل گوتی:”حكومه‌ت ئامادەیە پاڵپشتی ئه‌و پڕۆسه‌یه بكات و هه‌ر پێویستییه‌ك هه‌بێت له‌ڕووی لۆجستی و دارایییەوە پشتگیریی دەکات”.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەشی بەوەکرد:”دوای ده‌ستنیشانكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن، ڕێوشوێنەکانی دیکە دەگیرێنە بەر”.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٣ـی ئاداری ٢٠٢٣