پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبنییه‌كانی 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی3ی2023 ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم له نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت .
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: سبه‌ی سێشه‌ممه14ی3ی2023 ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه هه‌ور ده‌بێت” له‌هه‌ندێ كاتیش‌دا بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت و ئەگەری نمە بارانی کەمی پچرپچر هەیە لەناوچە جیاجیا کاندا”.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه: بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر: 24 پلەى سیلیزى.
سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى.
دهۆک: 24 پلەى سیلیزى.
کەرکوک: 26 پلەى سیلیزى.
هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى.
زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى.
سۆران: 23 پلەى سیلیزى.
گەرمیان: 27 پلەى سیلیزى.