سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كه‌مین دیداری لاوان له شاری دهۆك باسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و رایگه‌یاند، به‌رده‌وام خۆم به خزمه‌تكاری سەرۆک بارزانی ده‌زانم و به هه‌موو توانایه‌ك له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بم.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (12ـی ئادار/مارسی 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی پرسیارێكی تایبه‌تدا له دیداری لاوان له دهۆك گوتی: بۆ من جێگه‌ی شانازییه كه كوڕی سه‌رۆك بارزانیم.
سه‌باره‌ت به‌و وانانه‌ی له سه‌رۆك بارزانییه‌وه فێربووه، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، زۆر شت له سه‌رۆك بارزانییه‌وه فێربووم و گوتی ئاماژه به سێ دانه‌یان ده‌كه‌م، “له باوكمه‌وه فێری راستگۆیی و نیشتمانپەروەریی و وەفاداری بووم”.
هه‌روه‌ها مەسرور بارزانی گوتیشی، به‌رده‌وام خۆم به خزمه‌تكاری سەرۆک بارزانی ده‌زانم و به هه‌موو توانایه‌ك له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بم.