بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئارتی بانک رایگەیاند، سیستمی راکێشانی پارە لە ئارتی بانک گۆرانکاری بەسەردا نەهاتووە و هاووڵاتییان دەتوانن بە دۆلار و دیناریش پارە رابکێشن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (12ـی ئادار/مارسی 2023)، هەمیلە گەردی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئارتی بانک بە کوردستان24ـی راگەیاند، هیچ کێشەیەک لە ئامێرەکانی (ATM)ـدا نییە و سیستمی راکێشانی پارە لە ئارتی بانک گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئارتی بانك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاووڵاتییان دەتوانن بە دینار و دۆلاریش پارە رابکێشن، ئەوەشی دەگوترێت له‌باره‌ی بوونی كێشه لە ئامێرەکانی (ATM) تەنیا دەنگۆیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دەنگۆیەک بڵاوبووەوە، گوایە چیدی هاووڵاتییان ناتوانن لە ئارتی بانک پارە بە دۆلار رابکێشن و تەنیا دینار دەدرێتە هاووڵاتییان، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری بانكه‌كه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
ئارتی بانك یه‌كێكه له‌و بانكانه‌ی به‌شداره له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من كه رۆژی سێشه‌ممه (28ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ستپێكردنی دەستپێشخەریی هەژماری من راگه‌یاند کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان.
هه‌روه‌ها ئارتی بانك له‌ڕێگه‌ی نووسینگه‌كانییه‌وه به‌رده‌وامه له فرۆشتنی دۆلار به نرخی بانكی ناوه‌ندیی عێراق له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش سوودێكی زۆری به به‌و هاووڵاتییانه‌ی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن گه‌یاندووه.