کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە و پلەكانی گەرما بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەك شەممە   12 – 03 – 2023  
كەش/ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت. 
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ بە نزیكەی (1-2) پلە .
خێرای با / لەسەرخۆ – مام ناوەند  دەبێت ( 10   –  15) كم/ك 
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە    13 – 03 – 2023  
كەش/ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  . 
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە  .
خێرای با / لەسەرخۆ – مام ناوەند  دەبێت ( 10   –  20) كم/ك 
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  22 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 20 پلەی سیلیزی
دهۆك      :  22 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   23 پلەی سیلیزی
سۆران    :  20 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  25 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی /  12-  3 –  2023