شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، “لە رۆژی چوارشەممەوه شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی سەرانسەری دەگرێتەوه بە دوو قۆناخ. قۆناخی یەکەم چوارشەممە تاوەکو هەینی بەردەوام دەبێت و قۆناخی دووەمیش نیوەڕۆی شەممە تاوەکو دووشەممەیە و ناوبەناو و بەهاری دەبێت”.

بە گوتەی محەممەد کەمال، شەپۆلەکە لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی گەرمیان کاریگەی زیاتر دەبێت و پێشبینی دەکەن لە 26 بۆ 70 ملیمەتر باران ببارێت.