هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه.
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی و پارتی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه و پرسی هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنیان تاووتوێكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، لێكتێگه‌یشتنی باش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌بوو.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارتی و یه‌كێتی باسی ده‌ره‌نجام و ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كانی رابردوویان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشبینی ده‌كرێت ده‌ره‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ببرێته ناو په‌رله‌مانی كوردستان و له‌وێ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و نوێنه‌ری پێكهاته‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك دیاری بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ دوو مه‌به‌ست، یه‌كه‌م، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، دووه‌م، هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن.
دووپاتیشیكرده‌وه، دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌باته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات.
دواتر لایه‌نه به‌شداربووه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شییان بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی