له‌ رووداوێكی هاتووچۆ ده‌ كه‌س بوونه‌ قوربانی

له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتووچۆ له‌ ئاكرێ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆری ئۆپل له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ گه‌شت و سه‌یران، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون