سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئیمارات كۆبوونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (9ـی ئادار/مارسی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د بن زاید، سه‌رۆكی ئیمارات پێشوازی لێكرا.

له‌ تویتێكدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، “دڵخۆشبووم به‌ دیداری برای به‌ڕێز شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له‌ وه‌ڵامی بانگهێشتنامه‌كه‌یدا”.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ دیداره‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیمارات تاتووتوێی په‌یوه‌ندییه‌‌كانی نێوان عێراق و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات كردووه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردن و زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرا