سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەبو زەبی، لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمارات تاوتوێ دەکەن.
سانی بن ئەحمەد زیوەدی، وەزیری بازرگانیی دەرەوەی ئیمارات لە فڕۆکەخانەی ئەبو زەبی پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەوە دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر لەگەڵ ئەبو زەبی تاوتوێ دەکات.
سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی دوای بانگهێشتنامەی شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات بوو.