بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی شەوی رابردوو دایكێك و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی ناوچەكە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئەنجامی داڕمانی خانوویەك لە گوندێكی سەر بە پارێزگای كەركوك، بەهۆی ئەو بارانبارینە زۆرەی كە چەند كاتژمێرێك لەمەوبەر باریوە، ئافرەتێك و دوو منداڵەكەی گیانیان لەدەستداوە .
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی باجوان لە باكووری ڕۆژئاوای كەركوك سەقفی خانوویەك بەسەر ئافرەتێك و دوو منداڵەكەی كە كچێكی تەمەن 4 ساڵان و كوڕێكی تەمەن دوو ساڵان بوون ،داڕماوەو بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.