ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئه‌رێنی بوو و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 8ـی ئادار / مارسی 2023)، به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكرتی كوردستان و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شییان بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هه‌ولێر، هه‌ردوو به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، كۆبوونه‌وه، لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌بوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: نوێنه‌رانی پارتی و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ست به هه‌نگاوه یاساییه‌كان ده‌كه‌ن، به ره‌چاوكردنی بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه و هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیانن و پێویسته سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان وه‌ربگیرێت.