مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێمان باشه لێگه‌ڕێین پێكهاته‌كان خۆیان بڕیار بده‌ن به چ شێوازێك به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
مەحمود محەمەد باسی لەوەشکرد، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا پێویستمان به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی هه‌یه و دووپاتیده‌كاته‌وه وه‌كو پارتی پشتیوانی له خوشك و برا ئێزدییه‌كان ده‌كه‌ن ببنه خاوه‌نی كورسی كۆتا له په‌رله‌مانی كوردستاندا.
مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی پێشوو بوو، کە بۆئەوەش پێویست بوو راوێژ بە مەکتەب سیاسی هەردوولا بکرێتەوە.
گوتەبێژی پارتی تیشکی خستە سەر پرسی پێکهاتەکان، بەهۆی ئەوەی کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا زۆر گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، بەمەبەستی دیاریکردنی شێوازی بەشداریکردنی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن.
مەحمود محەمەد رایگەیاند، ئێمە دەزگای هەڵبژاردنی حزبەکەمان راسپارد، ئەو بابەتە لێگەڕێن بۆ خودی پێکهاتەکان، تا خۆیان بڕیار بدەن بە چ شێوازێک بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، بۆئەوەی ئێمە نەبینە بڕیاردەر بۆ چۆنێتی بەشداریکردنی ئەوان.