ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک مەسعود بارزانی، بە ئامادەبوونی جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و فایهق زێدان سهرۆكی ئهنجومهنی دادوهری عێراقی فیدراڵ و ئەیاد عەلاوی و فەخری كەریم، سەرۆكی دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن، رۆشنبیری و ھونەر و ژمارەیەک لە کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان و پەرلەمانتاران، 15مین پێشگانگەی نێودەڵەتی کتێبی لە هەولێر کردەوە.
ئەمساڵ 350 ناوەندی چاپ و کتێبخانە لە 18 وڵات بەشداریان لە پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر کردووە و 10 رۆژ پێشانگەکە بەردەوام دەبێت.