کەشناسی هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی لێزمەباران روو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات .
ئهمڕۆ چوارشهممه 8ی3ی2023″ بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و بەشێک لە پارێزگاى کەرکوك و ئیدارەى گەرمیان.
ئاماژهی بهوهشكردووه” کە سەرەتا باران بارین مامناوەند دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ لێزمەبارانى بەردەوام و هەورە تریشقە، کاریگەرى ئەم شەپۆلی باران بارینە تا نیوەڕۆی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
كهشناسی ههرێمی كوردستان ئهوهشی خستووهته ڕوو” زۆرترین رێژەى دابارین لە بەرەبەیانى رۆژى پێنجشەممە دەبێت لەسەر سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و قەزاو ناحیەکانى وەک چوارتا، بەرزنجە، ماوەت چەمچەماڵ، تاسڵوجە، سەنگاو، قەرەداغ و پێنجوێن و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان.
له كۆتاییدا رایگهیاندووه” کە پێشبینی دەکرێت بارانەکە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و رۆژی پێنجشەممەش کاریگەریی شەپۆلەکە کۆتایی دێت”.