ڕۆژی چوارشەممە 8ی مارس / ئاداری 2023 سەرۆك مەسعود بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی هەشتی مارس لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە.
دەقی تویتی سەرۆك بارزانی؛
هەشتی مارس لە هەموو ئافرەتانی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەكەم و هیوای بەختەوەری و سەرفیرازییان بۆ دەخوازم.
پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی كوردستان لە شۆڕش و خەبات و ئازادیخوازیی گەلی كوردستان هەیە.