چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی قەتەر دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی نوێی قەتەر دەکات، بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی دەکەم، بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر .

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەی نووسیویەتی “هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، هەروەها بۆ قەتەر و گەلەکەشی هیوای پێشکەوتن  و خۆشگوزەرانی بەردەوام دەخوازم”.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر، ئەمڕۆ سێشەممە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانیی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێ و وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕاسپارد، بۆ جێگرتنەوەی شێخ خالید بن خەلیفە بن عەبدولعەزیز ئال سانی.