مەسرور بارزانی نەخۆشخانەی دکتۆر دەخیل لە هەولێر دەکاتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ نەخۆشخانەیەکی دیکەی کردەوە، کە تێیدا پڕۆژەی (هەژماری من) جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئادار، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی دكتۆر دەخیلی کردەوە.

ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی دوای ئەوەی لەلایەن خاوەن و بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەکە د.دەخیل سەعید و کارمەندانەوە پێشوازیی لێکرا، بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەرکردەوە.

.

ئاماژە بەوەشدرا، کە نەخۆشخانەکە یەکێکە لەو شوێنانەی پڕۆژەی (هەژماری من) و سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی تێدا جێبەجێ دەکرێت.

پڕۆژەی “هەژماری من” پرۆگرامێکی گشتگیری داراییە و ئامانج لێی دابینکردنی رێگایەکی پارێزراو و گونجاوە بۆ فەرمانبەران، هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی کەرتی گشتی بۆ دەستگەیشتن بە مووچەکانیان.

پڕۆژەکە هەوڵی مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی و بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان دەدات.

هەروەها پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی حکومەت خێراتر دەکات، ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکی سەرەکییە لە دیدگای سەرۆک وەزیران بۆ بەرەوپێشبردنی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەیی و پاڵپشتی پارەدانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستاندا.