وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو (شوبات) دیارینه‌كراوه و ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌نێو تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا بڵاوبووه‌ته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئه‌وانه‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ـی ئادار/مارسی 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی رگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو (شوبات)، به‌ڵام تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و مانگه دیارینه‌كراوه.
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و خشته‌یه‌ی كه له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووته‌وه، گوایه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو (8ـی ئادار/مارسی 2023)، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت، “بێ بنه‌مایه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه نییه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “هه‌ر كاتێك ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبوون، راگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو (شوبات) بڵاوده‌كاته‌وه.”