پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، هەروەها تاوە باران و هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و باکووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر) هەروەها بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ بەهۆی زیاد بوونی  خێرایی با، لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری خێرایی با و تۆزو خۆڵ کەم دەبێتەوە   .

کەشناسی راشیگەیاندووە: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی بە (2-3 ) پلە، خێراى با مام ناوەند  دەبێت ( 15  – 30) کیلۆمەتر دەبێت لە هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان  هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەشێوەی تاوەباران و هەورە بروسکە دەبێت. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ دابارین دەوەستێ و کەشەکە جێگیر دەبێتەوە، نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر دەبێت، ئەگەرى بارینى تەرزە لە هەندێک ناوچەى سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەیە.