رۆژی یەکشەممە 5ی ئاداری 2023 فوئاد زراری، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان کە رێکارەکانی تایبەت بە قەدەخەکردنەکە لە ئەستۆی ئەو هێزەدایە، رایگەیاند، “لە ئەمڕۆوە لە تەواوی هەرێمی کوردستان قەدەخەکردنی راوەماسی کەوتە واری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو 15ی حوزەیران بەردەوام دەبێت. هەرکەس سەرپێچی بکات، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.”
بەگوێرەی ئاماری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی ساڵانەی ماسی لە هەرێمی کوردستان 6 بۆ 7 هەزار تۆنە، بەڵام خواستی ساڵانە دەگاتە 12 هەزار تۆن، ئەوەی دەمێنێتەوە هاوردە دەکرێت و زۆرترینیشی لە ئێرانەوە دەهێندرێت.
