قایمقامی هه‌ولێر جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری گۆڕینی تابلۆی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و شوێنه بازرگانییه‌كان بۆ زمانی كوردی كرده‌وه و رایگه‌یاند، تا 1ـی نیسانی 2023 مۆڵه‌تدراوه به پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، تاوەکو 1ـی نیسانی 2023 مۆڵه‌تدراوه بەو دوکان، بازاڕ، کافێ و رێستۆرانتانه‌ی تابلۆکانیان کوردی نییە بیگۆڕن و به‌زمانی كوردیش تابلۆكانیان بنووسن.
هه‌روه‌ها قایمقامی هەولێر گوتیشی هەر کەسێک پابەندنەبێت بە بڕیارەکە لێپێچینەوەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت.
رۆژی سێشەممە (21ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایک، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
دوو فەرمانی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایک دەرکرد.
له فه‌رمانی یه‌كه‌مدا هاتووه، لە پێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەک زمانی دایک، “بڕیارماندا بە راسپاردنی هه‌ردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن”.
له فه‌رمانی دووه‌مدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گشت وه‌زاره‌ته‌كانی راسپاردووه پاڵپشت به یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە (6)ی 2014، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان، نووسینگە و نوێنەرایەتی و کونسوڵگەری وڵاتان، رێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت.
هەروەها له فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه، لە هۆتێل و شوێنە گەشتیاری و رێستورانتەکان، دەبێت گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و رێبەر و رێنماییەکان، بەزمانی کوردیش هەبێت.