په‌رله‌مانتارێكی كوردستان لە بازنەی سنووری راپەڕین له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نیگه‌رانه له‌و شێوازی یادكردنەوەیەی ئه‌مڕۆی شاری رانیه‌ی دەروازەی راپەڕین، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرپەرشتیی كرد و بە سەرسوڕمانەوە لە بەرپرسانی یەكێتی دەپرسێت: ”ئه‌وه نموونه جوانه‌كه‌تان بوو بۆ دوای راپه‌ڕین؟“
یاسین خزر پەرلەمانتاری گۆڕان رایگەیاند: ”ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی كه گوایه باس ده‌كرێت له یادی راپرین هاتبوون، زۆربه‌ی حزبی بوون و لە شوێنانی ترەوە هێنرابوون، مووچه‌خۆری بندیوار و ئاسایش به جلی مه‌ده‌نی و ئەندامان و كادیرانی مهڵبهندەكانی یەكێتی و خه‌ڵكی حزبی هه‌مووی كۆ كراوبوونهوه بۆ نماییشی حزبی نەك یادێكی نیشتمانی، كۆبوونەوەكە هیچ په‌یوه‌ندیی به خه‌ڵكی راپه‌ڕینه‌وه نه‌بوو.“
گوتیشی: ”32 ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م یاده نه‌كرێته حزبی، كەچی تازه به‌تازه رەفتاری تەسكی حزبییانە و ئاڵای حزبی له‌م یادەدا تۆخ ده‌كرێته‌وه.“
شایانە باسە، دوێنێ ئێوارەش رەنج شێخ خالید فەرماندەی سەربازیی نزیك لە لاهوور جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی، لە نووسینێكیدا كە لە ساڵیادی راپەڕینی خەڵكی كوردستاندا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە ئاماژەی بە ئەوە داوە: “بەپێی زانیارییەکان، (یەکێتی نوێ) و کودەتاچیەکان وەک حکومڕانێکی خۆسەپێن ئێستا هێندە بێزراو و نەخوازراون و هێندە ئاستی جەماوەرییان دابەزیوە، ماوەی مانگێکە یەکێتیی نوێ! ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی یادی ڕاپەڕین لە دەڤەری ڕانیە بکاتەوە، بەڵام خەڵکی بەشەرەفی دەڤەرەکە ئەوانەی کە دەڵێن ڕاپەڕینمان بۆ بەرهەمهێنانی ئەمڕۆ نەکرد و نەوەی دووەمی خەڵکی ڕاپەڕیوی دەڤەرەکە کە وەک ناوی خۆیان دەزانن لەسایەی حوکمی دەسەڵاتە حیزبیەکەی ناوچەکە چیان بەسەرهێنراوە، هیچ ئامادەییان نیشان نەداوە لەو یادە بەحزبی کراوەدا بەشداری بکەن.”
ئه‌وه‌شی خستبووه روو كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ئاماده نین به‌شداریی له مه‌راسیمه‌كه بكه‌ن “بۆ ئەوەی یادەکە نەبێتە زەمینەی خۆبەپاڵەوانکردنی چەند کارەکتەرێکی سەر سفرەی حازری ئەمڕۆی کوردستان.”
ره‌نج شێخ خالید ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه به‌و هۆیه‌ی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به‌شداریی له مه‌راسیمی ساڵیادی راپه‌ڕین ناكه‌ن “یەکێتیی نوێ، لە سیناریۆیەکی سواودا، ئامادەکاریی کردووە کە کارمەندانی هێزە ئەمنیەکانی وەک (ئاسایش، پێشمەرگە، دژەتیرۆر، کۆماندۆ، پۆلیس) بە جلوبەرگی مەدەنیەوە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە بە پاس ڕەوانەی ڕانیە بکات.”
نووسیویشیەتی: “ئەم نماییشە، بۆ ئەوەیە تا لە میدیاکانی دەباشانەوە وای پیشان بدەن کە سەرجەم چین و توێژەکانی دەڤەری ڕاپەڕین بە گەرمی بەشداریی یادە بەحزبیکراوەکەیان کردووە.
بەڵام ئەم سیناریۆ سواو و دووبارانە خەڵکیان بۆ لەخشتە نابرێت و ئێستا خەڵک کاغەزی سپی دەخوێنێتەوە.”
له كۆتاییدا نووسیویه‌تی: “هیچ گومان لەوەدا نییە کە خەڵکی شەرەفمەندی دەروازەی ڕاپەڕین کودەتا و خاک فرۆشتن و تیرۆری ناوخۆیی و بەهەدەردانی سامانی نیشتیمانیان بیر نەچووە.”