عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند، دادگا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كێشه‌كه‌ی نێوان فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه و پزیشكه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌دا چاره‌سه‌ر ده‌كات. گوتیشی، “كێشه‌كه له‌سه‌ر پرسی مامه‌ڵه‌یه‌كی داراییه‌وه بووه.”
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی ئادار/مارسی 2023)، عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌نێوان فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه و پزیشكێكدا له سنووری ئه‌و پارێزگایه روویدا، روونكردنه‌وه‌ی دا و رایگه‌یاند، “له‌سه‌ر داوای مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌مان به‌ستووه و ده‌مانه‌وێت روونكرده‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بده‌ین. كێشه‌ی نێوان فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه و پزیشكه‌كه‌ی دهۆك، خۆی له خۆیدا كێشه‌یه‌كی كۆنه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پیشه‌ی پزیشكی و پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو له‌نێوان دوو هاووڵاتی ئاسایی شاره‌كه‌دا روویداوه و له‌سه‌ر پرسی مامه‌ڵه‌یه‌كی داراییه‌وه بووه”.
گوتیشی، “دادگا به‌رۆڵی خۆی هه‌ڵده‌ستێت و كێشه‌كه یه‌كلاییده‌كاته‌وه، مافی كه‌سیش ناخورێت. هیوادارین هاووڵاتییان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كێشه‌كه گه‌وره‌تر نه‌كه‌ن و با دادگا به ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبستێت”.
ئه‌مه له كاتێكدایه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگۆیه‌ك بڵاوببووه‌وه، گوایه فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له سنووری دهۆك به‌ناوی (ب.ب.) هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی پزیشكێكی ئه‌و شاره و بڕه پاره‌یه‌كی زۆری لێ بردووه. شه‌وی رابردووش (هه‌ینی 3ـی ئادار/مارسی 2023)، پارێزگای دهۆك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ره‌تیكرده‌وه كێشه‌كه په‌یوه‌ندیی به پیشه‌ی پزیشكی و پێشمه‌رگایه‌تیدا هه‌بووبێت و رایگه‌یاند، “كێشه‌كه به‌هۆی مامه‌ڵه‌یه‌كی داراییه‌وه روویداوه”.