ئەمڕۆ شەممە 4/3/2023، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شەشەمین ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا 150 گەنجی خۆبەخش ئامادەکارییان بۆ بەڕێوەچوونی شەشەمین ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان کردووە، بۆ ئەمساڵ زیاتر له هه‌زار به‌شداربوو گوێ له 14 قسه‌كه‌ری ناوخۆیی و جیهانی ده‌گرن، جگە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لە ئەمه‌ریکا و وڵاتانی ئەوروپاشەوە میوانان بەشداری شه‌شه‌مین ئیڤێنتی تێدێكس نیشتمان ده‌كه‌ن.
ئیڤێنتی تێدێكس نیشتمان، وه‌ك ئیڤێنتێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ساڵانە له چه‌ندین وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بیرۆكه و توانا و داهێنانی گه‌نجان و کەسانی دیاری ناو كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئاستی بواره جیاوازه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
لە شەشەمین ئیڤێنتی تێدێكس نیشتمان، ژمارەیەک گەنج بیرۆکەکانی خۆیان دەخەنەڕوو، هەروەها کۆمەڵێک گەنجی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خۆماڵی نمایش بکەن.