دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له سنوور قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش دۆزرایه‌وه و پۆلیسیش ده‌ڵێت، به‌هۆی سه‌ختی شوێنه‌كه، نه‌یانتوانیوه تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرابكه‌ن.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (3ـی ئادار/مارسی 2023)، سه‌عد به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زێی گه‌وره، له نزیك گوندی مۆریلانی سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌عد به‌رزنجی گوتیشی، به‌هۆی سەختی شوێنه‌كه‌وه، تا ئێستا هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن و ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرابكه‌ن.