ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/3/2023، وەزارەتی دارایی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “بەبڕیاری ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لە ڕۆژانی پشوودا بانکەکانی سەر بەوەزارەتی دارایی کراوە دەبن بۆ دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان”.
ئەوەش خراوەتە روو کە چەند ڕۆژێکە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و وەزارەتی دارایی و ئابووریش بانکەکانی ڕاسپاردووە هەموو کارئاسانییەک بۆ دابەشکردنی ئەو پارەیە بکەن کە بڕەکەی ، 139 ملیار و 687 ملیۆن دینارە و تایبەتە بە شایستە داراییەکانی 2015ـی گەنمی جوتیاران، وە بەمشێوەیە بەسەر جوتیاران پارێزگاکان دابەشدەکرێت:
هەولێر – 60 ملیار و 569 ملیۆن و 748 هەزار دینار
سلێمانی – 44 ملیار و 129 ملیۆن و 404 هەزار دینار
دهۆک – 34 ملیار و 987 ملیۆن و 911 هەزار دینار