ئه‌مڕۆ، پێنج شه‌ممه 2ی ئاداری 2023، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیمان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
كۆبوونه‌وه، دوای ساتێك وه‌ستان و نواندنی رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی كوردستان سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد، به‌گوێره‌ی خشته‌ی ئاماده‌كراو ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه‌ی تاوتوێی كرد و، بڕیار پێویست سه‌باره‌ت به چه‌ند بابه‌تێك وه‌رگیرا:
– بابه‌تی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، پارتیمان به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی سیاسی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌شداری پێكهێنانی كابینه‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی كردووه و، به سازان كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئاماده‌كراوه كه ویست و بۆچوونی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له كابینه‌ی نوێی به ڕوونی تێیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه پشتیوانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه و، چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كان و بڕگه و خاڵه‌كانی كارنامه په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان راسپێردران بۆ به‌دواداچوون و له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و كاته‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی دیاریكراوه.
– بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا، گۆڕانكاری و ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی سیاسی جدین، بۆیه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی و پارتیمان به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بابه‌تانه ده‌كرێت،كه به‌شێك له‌م گۆڕانكاری و ڕووداوانه راسته‌وخۆ یان نا ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان ده‌بێ له دروستكردنی ئاڵۆزی سیاسی یاخود ئابووری و ئه‌منی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته ئاڵنگاری و چاره‌سه‌ریه‌كانیان بزاندرێ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌شدار له ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ماهه‌نگی و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه به‌شێك له‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێنه‌پێش په‌یوه‌ندییان به بژێوی هاوڵاتیان و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه،كۆبوونه‌وه هه‌ڤاڵانی په‌یوه‌ندیداری ڕاسپارد بۆ ئاماده‌گی ته‌واو و جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌و باره‌وه.
– بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، له‌ژێر رۆشنایی بڕیاری پێشوومان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنی وردكرا بۆ هه‌نگاوه‌كان له‌و باره‌یه‌وه و، سه‌ردانی شاندی پارتیمان بۆ لای حزب و لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان خرایه به‌رباس و گفتوگۆكردن و به په‌سه‌ندزانرا ئه‌و هه‌نگاوانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت و پرۆسه‌كه په‌ره‌ی پێبدرێت، هاوكات په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌مان بده‌ین.
– بابه‌تی سه‌ردان و دانوستانه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له بواری بودجه و یاسای نه‌وت و غاز و پرسی پێشمه‌رگه و ڕه‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی باش و له‌هه‌ردوولا تێگه‌یشتن و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش ده‌بینرێت، كۆبوونه‌وه سوپاسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و شانده‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌م بابه‌ته گرنگه.
– سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنی شنگال، چه‌ند ساڵێكه ئه‌م ڕێككه‌وتنه كراوه كه چاره‌سه‌رێكی گونجاوه و له سوودی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری شنگاله، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ئاسته‌نگیان بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه دروستكردووه و كێشه‌كان به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماونه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی دیكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه گرنگه بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چه‌قبه‌ستووی بۆ چاره‌سه‌ری و ئاڵۆزی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌ڤاڵانی په‌یوه‌ندیدار پێكهات بۆ دیاریكردنی هه‌نگاوه‌كان له ڕوانگه و چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌نجامداروه، له پێناو جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه به سوودی هاووڵاتیانی شنگال و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و ناخۆشیانه‌ی كه به‌سه‌ریاندا هاتووه.
– بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفنوگۆی پێویست و تێروته‌سه‌لی له‌باره‌وه كرا‌و، سوربوونی پارتیمان دووپاتكرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراودا بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسا ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاریبكات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ چیتر دواكه‌وتنی ئه‌و پرۆسه گرنگه نین و ئه‌وه‌شی كه ڕوویدا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان، پارتیمان له رووی ناچاری له‌گه‌ڵیدابوو بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی بۆ ئۆرگانه‌كانی هه‌رێم دروستنه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوه‌كانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان به‌باشزانرا و داوایان لێكرا كه به‌رده‌وامبن له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانیان، هاوكات هه‌ڤاڵانمان له فراكسیۆنی پارتیمان له په‌رله‌مان كاری پێویست بكه‌ن بۆ زه‌مینه خۆشكردنی ڕێككاره یاساییه‌كان و لادانی به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
– ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه تایبه‌تكرا به پرۆسه‌ی به‌هاناوه‌چوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌گشتی له‌كاتی روودانی بومه‌له‌رزه‌كان له وڵاتانی توركیا و سوریا و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و هاوكاری بۆ لێقه‌وماوان له هه‌موو روویه‌كه‌وه، كۆبوونه‌وه سوپاس و پێزانینی ده‌ربڕی و ئه‌و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و هاووڵاتیانی كوردستانی به‌رزنرخاند.
– له كۆتاییدا، كۆبوونه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی دوای كۆنگره‌ی 14ی پارتیمان كرد كه زۆربه‌یان جێبه‌جێكراون و ئه‌و بابه‌تانه‌شی كه ماون له زووترین كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كۆبوونه‌وه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی هه‌ڤاڵانه و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
2/ 3/2023