مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش رێكخراوه. گوتیشی، “هیوادارم هه‌موو كه‌سێك ببێت به خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی خۆی”.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2ـی ئادار/مارسی 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆتۆمبێلی له شاری هه‌ولێر كرده‌وه.
له وتارێكدا، مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه گوتی، “زۆر خۆشحاڵبووم ئه‌مڕۆ سه‌ردانی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆتۆمبێلم كرد له شاری هه‌ولێر، ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی پێشانگه‌كه بكه‌م، كه به‌ڕاستی له ئاستێكی زۆر به‌رز و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و رێك‌وپێك پێشانگهكهیان رێكخستووه”.
له به‌شێكی دیكه وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، “ئۆتۆمبێلی زۆر جوان له پێشانگهكهدا نمایشكراون، پێمخۆشه كه ده‌بیستم ئاره‌زوویه‌كی زۆر هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بۆ كڕینی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه.”
له كۆتایی گوتاره‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “هـیوادارم هه‌موو كه‌سێك ببێت به خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی خۆی و بگات به ئاواتی خۆی”.