به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/3/2 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جه‌نه‌راڵ ماتيو ماكفارلان، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆر، تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ده‌ربڕينى سوپاس و پێزاينن بۆ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان له پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، دووپاتى كرده‌وه كه وێڕاى به‌ربه‌ست و كێشه‌كان، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پابه‌نده و له پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستن و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و پرۆسه‌كه سه‌رده‌خه‌ن.
هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى ديكه‌ى دۆستى كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له پرۆسه‌كه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه هێشتا داعش له عێراق و سووريا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرایەوە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى كه‌مپى هۆڵ له سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.