كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە‌ رۆژانی ھە‌ینی قە‌دە‌غە‌ كرا

بەپێی ئاگاداركردنەوەیەكی لیژنەی هاوبەش لە ناحیەی روڤیا كە بۆ پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل نێردراوە ئەوە راگەیەندراوە “لە بەر بەرژەوەندی گشتی بڕیارماند لە رێكەوتی 1ی 3ی 2023 تاوەكو 1ی 5ی 2023 پێشانگاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل داخراوبن لەرۆژانی “هەینی” مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل نەكەن.
باسی لەوەشكردووە “لە ئەگەری جێبەجێ نەكردنی ئەم بڕیارە توشی سزای یاسایی دەبنەوە”.