ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/3/1 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئێلبروس كوتراشێڤ باڵيۆزى ڕووسيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كيشهكانى نێوانيانى، تاتوێ كرد.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين سه‌ردانى به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسيا بۆ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييهوه، هه‌روه‌ها پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا و لێكه‌وته‌كانى و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.