چواس خالید – هەولێر
به‌شێك له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێ پابه‌ندی ڕێنمایی و بڕیاره‌كانی بڕی وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان نابن و له سزادان بێباكن و نیشته‌جێیانیش له سكاڵاكردن بێمنه‌ت ده‌كه‌ن، لایه‌نی پەیوه‌ندیدار به نه‌دانی پاره‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێنمایی دانیشتوانی پڕۆژه‌كان ده‌كات و كۆمپانیاكانیش به ڕێگریكردن له پڕكردنه‌وه‌ی كارتی مۆلیده، ناچار به ملكه‌چیان ده‌كه‌ن، دانیشتوان له نێو به‌رداشی كۆمپانیاكان هاوار بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌به‌ن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كارئاسانی ته‌واوه‌وه ده‌رگه‌ی به‌ڕووی وه‌به‌رهێنه‌ران كردووه‌ته‌وه تا له هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌كانیان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن، هه‌ر له دابینكردنی زه‌وی گونجاو له شوێنی له‌بار به نرخێكی ڕه‌مزی به‌تامی خۆڕاییه‌وه، تا كارئاسانی و ڕاییكردنی مامه‌ڵەكانیان و تا ڕاده‌یه‌كی زۆری هه‌ڵگرتنی نازیان، وه‌به‌رهێنه‌ران جیا له سودی فرۆشتنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانیان به نرخی دڵخوازی خۆیان، ئێستا له پڕۆژه‌كانیاندا داهاتێكی نه‌بڕاوه‌یان کەوتووەتە دەست، كه له‌ڕێی خزمه‌تگوزارییه‌وه له دانیشتوانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن و بڕه‌كه‌شی به‌بێ گوێدانه بڕیار و ڕێنماییه‌كانە و به ئاره‌زووی خۆیانه.
ئەگەرچی لە هەرێمی كوردستان پاككردنەوە و فڕێدانی زبڵ بێ بەرانبەرە و پارە لە دانیشتوان وەرناگیرێت، بەڵام ئەوە دانیشتوانی نێو پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون ناگرێتەوە و شارەوانی خۆی لە پاككردنەوەیان دەبوێرێ، ئاخر بەپێی گرێبەستەكانیان هەر پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون شورای بەدەوریدا دروست كردبێت و سنوری خۆی جیاكردبێتەوە، پاككردنەوە و خزمەتگوزارییەكانی بەگشتی لە چوارچێوەی پڕۆژەكە دەبێت، واتا وەبەرهێن دەبێت ئەو کارە بکات لە بەرانبەردا بڕێك پارەی مانگانە لە نیشتەجێیانی پرۆژەکە وەربگرێت، كە ئەوە بۆتە دەرفەت بۆ كۆمپانیاكان و هەریەكەیان بە خواستی خۆی نرخی خزمەتگوزاری وەردەگرێت، بەجۆرێك بڕی پارەی هەندێكیان سی و پێنج هێنده‌ی یەكی دییە و به‌بێ حساب بۆكردنی بڕیاره‌كان، له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێكیشدا نرخه‌كان به‌رزتر ده‌كه‌نه‌وه.
دكتۆر سامان شاڵی، دانیشتووی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێی ئیمپایه‌ر له هه‌ولێر ده‌ڵێ: پێشتر مانگانه‌ی خزمه‌تگوزاری، كه په‌رله‌مان و پارێزگه‌ی هه‌ولێر بڕیاریان لێدابوو، له‌و شوقانه‌ی ئێمه سه‌د و شه‌ست هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرا، كه‌چی پار مانگی شه‌ش، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی و ئاگاداری هیچ لایه‌نێكی پەوه‌ندیدار، كۆمپانیا كردییه دوو سه‌د و پازده هه‌زار دینار به مانگانه‌ی ئاوه‌وه! به گوته‌ی ئه‌و كۆمپانیا بێمنه‌تی كردوون له سكاڵاكردن.
ئه‌وكات ئه‌و بڕیاره تاكلایه‌نه ده‌نگی ناڕازیان به‌رزده‌كاته‌وه و ئیمزا كۆده‌كرێته‌وه و سكاڵا ده‌برێته به‌رده‌م پارێزگه‌ی هه‌ولێر و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستانیش، لە وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: ئه‌وه نایاساییه و پاره مه‌ده‌ن و سزایان ده‌ده‌ین.
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگری له پڕكردنه‌وه‌ی كارتی كاره‌با له دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێ ده‌كرێت، بێكاره‌بایی نیشته‌جێیان ناچار به پابه‌ندبوون بە بڕیاری كۆمپانیا ده‌كاته‌وه. ناڕازیانی ئه‌و پڕۆژه‌یه و ئه‌وانه‌ی بۆ ‘هه‌ولێر’ دووان، گوته‌كانی دكتۆر سامانیان به كه‌م و زیاد ده‌گوته‌وه، دكتۆر كه ساڵانێك له ئه‌مه‌ریكا ژیاوه ده‌ڵێ: له‌وێ كۆمپانیا بۆ هه‌ر بڕیارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دانیشتوان و به‌یه‌كه‌وه بڕیار له نرخه‌كه ده‌درێت، كه له‌وێ ته‌نیا ٦٥ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گیرێت، نه‌ك كۆمپانیا به‌ته‌نیا بڕیارزیادكردن بدات و بیسه‌پێنێت.
ئه‌وه هه‌ر ئه‌و پڕۆژه نییه ته‌نگی به نیشته‌جێیانی هه‌ڵچنیبێ؛ به‌پێی ئاماره‌كان، له هه‌ولێری پایته‌خت ٨٩ پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌نه، كه له‌به‌رانبه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك پاككردنه‌وه و هه‌ڵگرتنی خاشاك و پێڕاگه‌یشتنی سه‌وزایی، دابینكردنی ئاو، بوونی ده‌ركه‌وان و سێرڤسی به‌شێكی نێو پڕۆژه‌كه، كه هه‌ندێكیان له بری سه‌وزایی زه‌رد ده‌چنه‌وه، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له ١٠ هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێده‌كات، تا ٣٥٠ هه‌زار دیناری عێراقی و ده‌ردی نیشته‌جێیانی ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێ، له نیشته‌جێیانی ئیمپایه‌ر باشتر نییه.
ئەو نرخانه لەكاتێك دایە له ڕابردوو و بە پێی ڕێنمایی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنان، نرخی خزمەتگوزاریی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونی هه‌ولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ سلێمانی و دهۆك یەكخرا و تێیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وەبەرهێنان، (بڕی 65 هەزار دیناری وەك ئەو پەڕی نرخ لە بەرانبەر خزمەتگوزاری نێو كۆمەڵگه‌كان دانا و هیچ وەبەرهێنێك بۆی نییە لە نرخی دیاریكراو زیاتر وەربگرێت، ئەگەر ناتوانن بەو نرخە بەردەوام بن، پێویستە خزمەتگوزارییەكان بە كۆمپانیایەكی دی بسپێردرێت)، به‌ڵام ئه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌كاندا بۆ جێبه‌جێ نه‌كرا، خۆ له حوزه‌یرانی ٢٠٢٢یش بڕیاردرا به لێسه‌ندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێ له كۆمپانیاكان و سپاردنیان به شاره‌وانییه‌كان، دوای ئه‌و بڕیاره‌ش كۆمپانیاكان هه‌ر مان و نرخه‌كانیش جارێكی دی به‌رز بوونه‌وه.
هه‌ر ئه‌وەش نا، له ڕابردووش‌دا پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با بۆ یه‌كه‌كانی نێو پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێی هه‌ولێر به‌سترا، كه له‌هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك نرخێك و هه‌ندێكیان نزیك به دوو ئه‌وه‌ندی ئه‌وه‌ی دی وه‌رده‌گرت، كه‌چی ئه‌و كاتیش نه له پارێزگه‌ی هه‌ولێر ده‌نگ و نه وه‌به‌رهێنانیش جیا له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، هیچیان پێ كرا.
له‌و ٨٩ پڕۆژه‌یه جگه له ١٧ دانه‌یان، پڕۆژه‌كانی دی كه له وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه؛ ڕۆژنامه‌ی ‘هه‌ولێر’ بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ستنه‌ڕۆیشتنیان به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی نێو پڕۆژه‌كان ڕوون بكاته‌وه، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به سامان عاره‌ب به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر و ئه‌ندازیار ماجد سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری پڕۆژه‌كان له وه‌به‌رهێنان كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌درایه‌وه.
نوێنەری پارێزگه‌ی هه‌ولێریش له‌نێو لیژنه‌ی به‌دواداچووندا هەیە و ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د یارده‌ده‌ری پارێزگاری هه‌ولێر، گوته‌ی ناڕازیان پشت ڕاست ده‌كاته‌وه و ئاماژه به بوونی ئه‌و گرفتانه ده‌دات، ده‌ڵێ: چه‌ند كۆمپانیایه‌ك سه‌رپێچییان هه‌یه و ئێمه‌ش به‌پێی پێویست ئیجرائاتمان له‌گه‌ڵ كردوون و ڕێگه‌ناده‌ین هیچ كۆمپانیایه‌ك به ئاره‌زووی خۆیان پاره وه‌ربگرن، داوا له دانیشتوانی نێو پڕۆژه‌كان ده‌كه‌م، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك داوای پاره‌ی زیاتری لێ‌كردن، له‌و بڕه‌ی لیژنه‌كان دیاری كردوون، بابێنه پارێزگه و ئێمه ئیجرائاتی پێویست ده‌كه‌ین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارێزگه‌ی هه‌ولێر هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، حه‌فته‌یه‌كه له‌گه‌ڵ نۆ كۆمپانیای كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێ ئیجرائاتمان كردووه، ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی بكه‌نه‌وه ده‌یانده‌ینه ته‌نده‌ر، ئه‌و ده‌ڵێ: له دوو ڕۆژی ڕابردوو نووسینگه‌ی كارت فرۆشتنی كاره‌بای مۆلیده‌مان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێ داخست و له‌به‌ر دانیشتوانی كردمانه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بن له سه‌رپێچیكردن، كۆمپانیاكه داده‌خه‌ین و هیچ كۆمپانیایه‌ك له‌سه‌رووی یاساوه نییه.
سزا هه‌یه و كۆمپانیاكان ناچار به ملكه‌چی ناكات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رهێنان سزا بۆ كۆمپانیایانی پابه‌ند نه‌بوو له ملوێنێكه‌وه تا پێنج ملوێن دینار هه‌یه، به‌ڵام به‌گوته‌ی ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د یارده‌ده‌ری پارێزگاری هه‌ولێر، ڕه‌نگبێت كۆمپانیاكان كه مانگانه داهاتێكی به‌رزیان وه‌چه‌نگ ده‌كه‌وێت، پێیان خۆشبێت به سزای دارایی لێی ده‌رباز ببن، جیا له سزای ماددی، سزای دیش هه‌ن و له ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان، پڕۆژەكە له كۆمپانیاكه وەردەگیرێتەوە و بە كۆمپانیایەكی تر دەدرێت، كه به‌رده‌وام بوون و پابه‌ندنه‌بوونی كۆمپانیاكان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگبێت تا ئێستا گرێبه‌ستی هیچ كۆمپانیایه‌ك هه‌ڵنه‌وه‌شێندراوه‌ته‌وه.
ئێستا زۆرێك له دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێ، له‌بهری ئاسوده‌یی، تووشی سه‌رئێشه و ڕاكه‌ڕاكەی ئه‌ملاولای دژ به بڕیاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كان بوونه، كۆمپانیاكان كه دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه‌كان ناچار ده‌كه‌ن هه‌ر نرخێك بخوازن بیده‌ن و ئه‌وان كه له هانابردنیان به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هیچیان نه‌دیوه، پێیان وایه كۆمپانیاكان له‌سه‌روی یاساوه‌ن و له ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێره‌وه هاوار بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌به‌ن به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه بێت.