ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک پڕۆژە یاسا تاوتوێدەکات

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک پڕۆژە یاسا تاوتوێدەکات، دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار دەخاتە دەنگدانەوە.
بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان 1ی3ی2023، لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێنج پێشنیازەیاسا دەکرێت، لەناویاندا پێشنیازەیاسای تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردن، بەڕەنگاربوونەوەی گزیی زانستی، ھەمواری یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەرکراوە، ھەروەھا بڕیارە پڕۆژەیاسای کار لە ھەرێمی کوردستان بخرێتە دەنگدانەوە.
ده‌قی راگه‌یاندراوی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆ: 

بەرنامەی کار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48)و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی 2023/3/1 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: یەك دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووه‌م: كردنەوە و وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان تایبەت بە خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (7)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: وتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان – عێراق، لە (3) سێ خولەك زیاترنەبێت.
چوارەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و بڕیارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (78) و ماددەكانی (79،80) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1 – پێشنیازەیاسای (بەڕەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵەكردن لە هەرێمی كوردستانـ-عێراق).
2 – پێشنیازەیاسای (بەڕەنگاربوونەوەی گزیی زانستی).
3 – پێشنیازەیاسای (ناوەندی وەرگێڕانی سەرچاوە زانستییەكان لە هەرێمی كوردستان).
4 – پێشنیازەبڕیاری (تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید).
5 – پێشنیازەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان -عێراق).
پێنجەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (كار لە هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حــوكمی مــادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
شەشەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر ئەم یاسایانەی خوارەوە، كە بە بڕیاری سەرۆكایەتیی هەرێم گەرێندراونەتەوە بۆ پەرلەمان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددی (95) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1 یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2022 یاسای (گرتنی كاڵای قاچاغ و قەدەغەكراو لە مامەڵەپێكردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (15)ی ساڵی 2022ی سەرۆكایەتیی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە خاڵی (7) لە بڕگەی (دووەم) و هەڵگرتنی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (3)ی یاساكە.
2 – یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2022 یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (16)ی ساڵی 2022ی سەرۆكایەتیی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (٤٢)ی یاساكە.
3 – یاسای ژمارە (17)ی ساڵی2022 یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (1)ی ساڵی 2023ی سەرۆكایەتیی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (13)ی یاساكە.
حەوتەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئەم ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی لە خوارەوە ناویان هاتووه‌ لە ئەندامیەتیی پەرلەمان، به‌پێی حوكمی خاڵی ( 1، 2) له‌ بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (٢٥) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1 – شێركۆ جه‌وده‌ت مسته‌فا
2 – ئه‌بوبه‌كر عه‌بدوڵڵا سه‌عید
3 – ئیسماعیل عه‌لی ته‌ها.
4 – سەرچنار ئه‌حمه‌د مه‌حمود.
5 – هه‌ڵه‌زئه‌حممد محه‌مه‌د حه‌سن.
6 – عه‌لی حه‌مەسالح ته‌ها.
7 – كازم فاروق نامق.