دكتۆر شێروان سادق، بەڕێوەبەری کوالێتیی كۆنترۆڵی دەرمان، به پێگەى فەرمیی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، لە پڕۆسه‌ی پشكنین و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌رمان، سه‌ره‌تا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و دۆكیۆمێنتانه دەکرێت کە بۆ پشكنین پێویستن، دواتر نموونه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه به هه‌ڕەمە‌كی وه‌رده‌گیرێن و ده‌هێنرێنه ناو تاقیگه‌ی کوالێتیی كۆنترۆڵی ده‌رمان و له رێگه‌ی تاقیگه‌ی كیمیایی، فیزیایی و بایه‌لۆژی دەپشکنرێن، ئه‌گه‌ر له پڕۆسه‌ی پشكنین ده‌رچوو، ئه‌وكات مۆڵه‌ت به‌و ده‌رمانه ده‌درێت و ستیكه‌ری بەکارهێنانی پێ ده‌درێت، ئه‌گه‌ر لەو پشکنینە ده‌رنه‌چوو، ئه‌وكات یان له‌ناوده‌برێت، یان له‌سه‌ر داوای كۆمپانیاكه دووباره پشكنینی بۆ ده‌كرێتەوە.
بەڕێوەبەری کوالێتیی كۆنترۆڵی دەرمان دەشڵێت: “پشکنینی دەرمان بە گوێره‌ی ئه‌و رێنماییانه ده‌بێت كه بۆمان دانراون و ده‌بێت له‌گه‌ڵ واقیعی هه‌رێمی كوردستان بگونجێت، هه‌ر ده‌رمانێك له سه‌ره‌تادا ده‌بێت بزانین له ناو لیستی نیشتمانییدا په‌سه‌ندده‌كرێت یاخود نا”.
دكتۆر شێروان سادق دووپاتیكرده‌وه، دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، سیسته‌می داتابه‌یسمان بۆ تۆماری كارگه و ده‌رمان دانا، كه بنه‌مای كۆنتڕۆڵكردنی ده‌رمانه، بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا رێژه‌ی هه‌ڵپه‌ساردن، رێگه‌گرتن، ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌رمان و رێگه‌پێدان زۆرتربووه، به‌شێوه‌یه‌ك رێژه‌كه‌ی 40% بووه.
له‌باره‌ی جۆر و كوالیتی ده‌رمانی هاورده بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره روونیكرده‌وه، ته‌نیا له 2022 نزیكه‌ی 150 تۆن ده‌رمان به هۆكاری به‌سه‌رچوون و ده‌رنه‌چوون له پشكنین، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ده‌رمانه‌كان له لیستی نیشتمانیی، ڕه‌تكراونه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ستیكه‌ری ده‌رمان ئاماژه‌یه بۆ ته‌واوبوونی هه‌موو قۆناغه‌كانی پشكنینی ده‌رمان، بۆیه ده‌بێت هاووڵاتییان ئاگاداربن، ده‌رمانی بێ ستیكه‌ر نه‌كڕن، چونكه له رێگه‌ی ئێمه‌وه نییه و هه‌ر ده‌رمانێك ستیكه‌ری پێوه‌بێت واتا ئه‌و ده‌رمانه له لایه‌نی فه‌رمییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ به‌كارهێنان نییه.
سه‌باره‌ت به بەرهەمەکانی جوانکارییش ، بەڕێوەبەری کوالێتیی كۆنترۆڵی دەرمان ده‌ڵێت: “ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی بۆ جوانكاری به‌كاردێن، له کوالیتیی كۆنترۆڵ پێناسه‌یان هه‌یه و پۆلێن كراون، هه‌ر به‌رهه‌مێكی جوانكارییش به هه‌مان ئه‌و رێكارانه‌دا ده‌ڕوات كه ده‌رمانی پێدا ده‌ڕوات و ستیكه‌ر وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له ئێستادا زۆرینه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه جوانكارییانه به شێوه‌ی ئۆنڵاین مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت كه هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و فه‌رمی نییه و له‌ڕووی پێكهاته‌ی ده‌رمانه‌كه‌ش پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بێت هاووڵاتییان خۆیان به‌دوور بگرن له به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له شوێنه فه‌رمییه‌كان مامه‌ڵه‌یان پێوە ناكرێت. له‌گه‌ڵ ئاسایشی گشتی، تیمێكی تایبه‌تمان هه‌یه و چاودێریی ئه‌و په‌یج و سۆشیال میدیایانە ده‌كه‌ن و چه‌ندین بەرهەممان دەست بەسەردا گرتووە.”