بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان(KDP.info).
بە بۆنەی(12)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان(KDP.info) پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی ماڵپەڕ دەکەین و، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
دەستبەکاربوونی ماڵپەڕی فەرمی پارتیمان لە ٢٨ـی شوباتی ٢٠١١ دەستکەوتێکی دیکەی گرنگی بواری میدیایی بوو بۆ گەیاندنی هەواڵ و راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان و پەیامی نەتەوەیی و نیشتمانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا رۆڵ و بەخشش و جێدەستی (KDP.info) دیارە لە خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتیان و بوارەکانی سیاسی و رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی.
ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی(KDP) لەو ماوەی کارکرنیدا بەپێی پلان و بەرنامەیەکی رێکوپێک و بە پەیڕەوکردنی بنەماکانی رۆژنامەگەریی و بە متمانە و راستگۆییەوە بەردەوامبووە لە گەیاندنی پەیام و ئەرکە میدیاییەکەی وەکو دەزگایەکی راگەیاندن، بۆیە بە گەنجینەیەکی نوێی میدیای کوردستانی دادەنرێ.
بەو بۆنەیەوە وێڕای پیرۆزباییمان جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان بۆ ئێوە دووپات دەکەینەوە، هەر سەرکەوتوو بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ـی٢ـی٢٠٢٣